لهسهر فهرمانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڕیاردرا به تهواوكردنی پڕۆژهی مۆنۆمێنتی شەهیدان لە شاری هەولێر.
لەسەر فەرمانى مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت ئهمڕۆ پێنجشهم ڕەزامەندیی درا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی (3,280,712,000) سێ ملیار و دووسەد و هەشتا ملیۆن و حەفت سەد و دوازدە هەزار دینار، بە مەبەستی تەواوکردنى مۆنۆمێنتی شەهیدان لە هەولێر.
ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیەکى تەواونەکراوە و دواى چەندین ساڵ لەوەستانى کارکردن تێیدا، لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە سەرپەرشتی تەواوكردنی دەکرێت.
مۆنۆمێنتی شەهیدان کەوتۆتە بەرزاییەکانى شارهدێی كەسنەزان و وەک هێمایەک بۆ قوربانیدانى گەلەکەمان و بەرزڕاگرتنی یادى ئەنفال و شەهیدانى کورد و کوردستان دروستکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.