ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له پارێزگای هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی ده‌رمان به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا جه‌خت كرایه‌وه كه هه‌ر ده‌رمانخانه‌یه‌ك ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچوو و قاچاخ بفرۆشێ توندترین سزا ده‌درێ.
ئومید خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: نیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەم سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکى تایبەتمان کرد بە لیژنەى بەدواداچوونى دەرمان.
ڕاشیگه‌یاند: لە کۆبوونەوەکەدا باسمان لە بەدواداچوونى دەرمان و ڕێگەگرتن لە دەرمانى ماوەبەسەرچوو و قاچاغ کرد، لەوبارەیەشەوە تەئکیدمان لە لیژنەی ناوبراو کردەوە لەمەودوا زۆر بە وردى و چڕى زیاتر چاودێرى کۆگا و دەرمانخانە و کۆمپانیاکان بکرێت و بەبێ چاوپۆشیکردن لە کەس و لایەنێک.
ڕاشیگه‌یاند: هەر کۆمپانیا و کۆگا و دەرمانخانەیەک دەرمانى ماوە بەسەرچوو و قاچاغ و نەشیاو بە هاوڵاتییان بفرۆشێ، توندترین ئیجرائاتى لەگەڵ ده‌کرێت.
پارێزگار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لە تەوەرێکى تر‌ى کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆمان لەبارەى چۆنیەتى لەناوبردنى ده‌رمانى ماوەبەسەرچوو و قاچاغ و نەشیاو کرد کە لەلایەن لیژنەکەوە دەستیان بەسەردادەگیرێت.
له‌مباره‌یه‌شه‌وه بڕیاردرا بەڕەچاوکردنى پاراستنى ژینگەى شار و بەشێوەیەکى تەندروست کە کاریگەرى نەبێت لەسەر تەندروستى گشتی ده‌رمانه‌كان لەناوببرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.