ڕۆژنامه‌كانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد كه یه‌كێتی تۆپی پێی به‌ڕازیل به فه‌رمی داوایه‌كی پێشكه‌ش به پیپ گواردیۆلا ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان بكات.
ڕۆژنامه‌ی (ماركا)ی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه: یه‌كێتی تۆپی پێی به‌ڕازیل به‌فه‌رمی داوایه‌كی به به‌های 12 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌ش به گواردیۆلا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵی 2023 دوای تیتی ببێته ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌یان.
گرێبه‌سته‌كه‌ی گواردیۆلا له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له هاوینی 2023 كۆتایی دێت، هه‌روه‌ها گرێبه‌ستی تیتی ڕاهێنه‌ری ئێستای هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلیش دوای مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ كۆتایی دێت.
گوادیۆلا پێشتر له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی (گلۆبۆ)ی به‌ڕأزیلی ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه هه‌نگاوی داهاتووی كاركردنه له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌یه‌كی جیهانی تا له پاڵه‌وانیه‌تیی ئه‌وروپا یان كوپا ئه‌مه‌ریكا یانیش جامی جیهانی ڕكابه‌ری بكات، به‌ڵام دوای وه‌رگرتنی پشوویه‌ك كه ماوه‌ی 7 ساڵه ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتییه.
ئه‌م داوایه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی به‌ڕازیل له‌كاتێكدایه كه هه‌رچه‌نده هه‌ڵبژارده‌كه‌ی خۆی بۆ بردنه‌وه‌ی جامی جیهانی 2022 له قه‌ته‌ڕ داناوه، به‌ڵام بۆ ئامانجی دوورمه‌ودا بڕیاریداوه هه‌ر دوای مۆندیال گۆڕانكاری بكات و بۆ ئه‌مه‌ش ڕاهێنه‌رێكی به ئه‌زموونی وه‌ك گواردیۆلا بكاته سه‌رمه‌شقی گۆڕانكارییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.