ده‌زگا ئه‌منیییه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرایان كرد كه چه‌كدارانی داعش 5 شوانیان له‌سنووری نێوان كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین ڕفاندووه.
ئه‌و شوێنه‌ی كه شوانه‌كانی لێ ڕفێنراوه ده‌كه‌وێته نزیك گوندی تاموور له سنووری نێوان هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین.
چه‌ته‌كانی داعش بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و سه‌ر مه‌ڕانه‌شدا گرتووه كه له‌لای شوانه‌كان بوون و ژماره‌یان 250 سه‌ر مه‌ڕ بووه و هی موختاری گوندی تاموور بوونه.
ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپا چوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه تیرۆریستان شوێنه‌كه‌یان جێهێشتووه و هه‌ر 5 شوانه‌كه‌یان بۆ شوێنێكی نادیار ڕفاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.