شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان و عێراقی گرتووەتەوە و لەو بارەشەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەم خۆڵبارینە لە سەنتەری شارەکان و ناوچە شاخاوییەکان تا سبەی هەینی بەردەوام دەبێت.
ئەمەش چەند رێنماییەکە بۆ خۆپاراستن لە خۆڵبارین:
1- خۆبەدوورگرتن لە دەرچوون بۆ شوێنە کراوەکان بەتایبەتی لە کاتی هەڵکردنی رەشەبا و کەمبوونەوەی ئاستی بینین و بەکارهێنانی هەواگۆڕ لە شوێنە داخراوەکان.
2- شاردنەوەی لووت و دەم و چاو بە ماسکێک یان پارچە کوتاڵێکی تەڕکراو لە کاتی دەرچوون بە مەبەستی کەمکردنەوەی هەڵمژینی تەنۆچکەی تۆزەکە و گۆڕینی جلوبەرگەکان لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵ.
3- لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل پابەندبە بە داخستنی هەموو جامی ئۆتۆمبێلەکە و خۆت بەدوور بگرە لە لێخۆڕینی شەوان لە کاتی خۆڵبارین.
4- خۆت بەدوور بگرە لە دەستلێدانی چاو بۆئەوەی چاوەکانت دووچاری هەوکردن نەبنەوە.
5- ئەو کەسانەی کە نیشانەکانی هەستیاری لێیان دەردەکەوێت وەک، ئاوکردنی چاوەکان و کۆکە و رەبۆ یان سەرهەڵدانی دەنگێکی کز لە کاتی هەناسەدان پێویستە دەستبەجێ سەردانی ناوەند و بنکە تەندروستییەکان بکەن.
كهشناسی: تا سبهی ههینی خۆڵبارین بهردهوام دهبێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.