Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 16:30

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ یاداشتێك له‌گه‌ڵ ڕێكخراوێكی ژاپۆنی ئیمزا ده‌كات

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌م یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوێكی ژاپۆنی ئیمزا كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی تواناكان و تۆژینه‌وه‌ و ڕێنمایی كشتوكاڵی له‌ هه‌رێمی كوردستان.

بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ به‌ ئاماده‌بوونی ستافێكی په‌یوه‌نداری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی یاداشته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی جایكای ژاپۆنی ئیمزا كردووه‌.

وه‌زیری كشتوكاڵ ڕایگه‌یاند: ئەم لێکتێگەیشتنە بریتییە لە پڕۆژەیەکی جێبەجێکردنی پەرەپێدانی تواناکان و توێژینەوە و ڕێنمایی کشتوکاڵی بۆ ماوەی 4 ساڵ لە ڕێكه‌وتی گەیشتنی پسپۆرانی جایکا بۆ هەرێمی کوردستان.

ڕاشیگه‌یاند: پڕۆژه‌كه‌ی ڕێكخراوی جایكا لە قۆناغی یەکەمدا خۆی لە پلاندانان و ئامادەکاری دەبینێتەوە  كه‌ ماوەی ساڵێک دەخایەنێت .

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئامانجمانە لە ڕێگەی جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە کار بکەین بۆ بەرزکردنەوەی داهاتی جوتیاران و پێشکەوتنی بەردەوام لە بەرهەم و کواڵێتی کشتوکاڵی لە ڕێگەی ئامانجکردنی وێستگەکانی توێژینەوە و بەکارهێنانی تەکنیکی پێشکەوتووی کشتوکاڵی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.