Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 12:54

پارتی لەگەڵ ئەوەدایە هەڵبژاردنی كوردستان لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوەبچێ

کوردستان TV
100%

پارتی لەگەڵ ئەوەدایە هەڵبژاردنی كوردستان لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوەبچێ و كۆمسیۆنیش لەسەر بنەمای بەركەوتەی هەڵبژاردنی ساڵی 2018 دروست بكرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 4-5-2022 زانا مەلا خالید، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: پارتی دەیەوێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام بدرێ.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەش كرد، كە ئامادەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، وەكوو پەیكەربەندیی پێشووی دروست بكرێتەوە، یان بەپێی بەركەوتەی هەڵبژاردنی ساڵی 2018ـی هەرێمی كوردستان دروست بكرێ.
زانا مەلا خالید  ئەوەشی خستە ڕوو، كە یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو، دەڵێن نابێ پەیكەربەندیی كۆمسیۆن لەسەر بنەمای ئەنجامی هەڵبژاردن بێ.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ، دووپاتی كردەوە كە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پەیڕەوی پێشێل كردووە و هۆشداریی پێدەدەین ئەگەر سەرۆكی پەرلەمان، دانیشتنی پەرلەمان رانەگەیەنێ و هێزێك بیەوێ دانیشتن پەك بخا، زۆرینەی پەرلەمانی بەكار دەهێنین.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.