Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 14:42

كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە رۆژئاوای بەغدا كرایە ئامانج

تەقینەوەكە زیانی بە یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكانی كاروانەكە گەیاندووە
کوردستان TV
100%

بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی گواستنەوەی كەلوپەلی لۆجستی سەربە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعشدا لە پارێزگای بەغدا ناوەڕاستی عێراق، تەقییەوە.
ئەفسەرێك لە پۆلیسی بەغدا كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت رایگەیاند، بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی گواستنەوەی كەلوپەلی لۆجستی سەربە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعشدا لە رۆژئاوای بەغدا، تەقیوەتەوە.
ئەفسەرەكە ئاماژەی بەوەیش دا كە تەقینەوەكە زیانی بە یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكانی كاروانەكە گەیاندووە، بەڵام زیانی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.