Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 20:47

ئێڵن مەسك زیاتر لە 80 ملیۆن فۆڵۆوەری هەیەو لەسەدا 9،2ی پشكەكانی تویتەر دەكڕێت

کوردستان TV
100%

ئێڵن مەسك، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای تێسلا بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلی كارەبایی،  لەسەدا 9،2ی "پشكی ناچالاك"ی تۆڕی زەبەلاحی كۆمەڵایەتی تویتەری كڕی.
كۆمیسیۆنی بەها گوازراوەكان و بۆرسەی ئەمریكا (SEC) بڵاوی كردەوە، ئێلن مەسك لەسەدا 9،2ی پشكەكانی تویتەری كڕیوە.
دوای ئەو پێشهاتە، نرخی پشكەكانی تویتەر بەراورد بە مامەڵەكانی پێشتر، لەسەدا 26 بەرزبوونەوە.
ئێڵن مەسك كە بەشێوەیەكی چالاك تویتەر بەكاردەهێنێت و زیاتر لە 80 ملیۆن فۆڵۆوەری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە هەیە.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.