Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 02:46

بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ی خانه‌نشینان ده‌رچوو

کوردستان TV
100%


 بەڕێوەبەری ئاماری خانەنشینی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،  بڕیارێکی نوێمان بەدەست گەیشتووە، ھەر خانەنشینێکی پلە باڵا زیاتر لە پلەی خۆی وەرگرتبێت لە ھەر پلە و پۆستێک بێت لێ وەردەگرنەوە.

سەباح موخلیس، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند:  بڕیارێکی نوێمان بەدەست گەیشتووە لەبارەی خانەنشینی پلە باڵاکان ھەر پلە باڵایەک بە پلەیەک لە خۆی زیاتر خانەنشین کرابێت جا ھەر پلەیەکی پێدرابێت بریکار بێت کرابێتە وەزیر لێی وەردەگیرێتەوە بۆ سەر پلەی ڕاستەقینەی خۆی.

بەڕێوەبەری ئاماری خانەنشینی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: دوای ئەوەی پلەی ڕاستەقینەی خۆی پێدەدرێت بەپێی ئەو پلەیە مووچەشی پێ دەدرێت، سەباح موخلیس وتیشی، جگە لەوەش  ئەوانەی کەموکوری لە دۆسیەکانیان ھەیە بەردەوامن لە چاککردنەوەی دۆسیەکانیان و کەموکوریەکان چارەسەر دەکەن و ئەوانەی خزمەتیان 12 ساڵە و ناگاتە 15 ساڵ لە حکوومەتی دەکرنەوە بۆ ئەوەی ماوەی خزمەتیان ببێتە 15 ساڵ و بەو شێوەیە خانەنشین دەبن.

 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.