Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 01:05

سلێمانی.. بەرنامەى کارکردنى مولیدەى ئەهلى بۆ مانگى رەمەزان گۆڕدرا

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ یەکشه‌ممه‌‌ (2022/4/3) لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى موه‌لیده‌ ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ هه‌ژماركردنی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كان كۆبونه‌وه‌ و به‌گوێره‌ى نرخى گازۆیل و كاتژمێره‌كانى كاركردن نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى موه‌لیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی رابردو (ئازار) له‌ نێوان (14) هه‌زار دینار بۆ (14.500) هه‌زار دینار ده‌بێت،به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان‌یش له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی جیاواز ده‌بێت، 
سه‌باره‌ت به‌كاركردنى موه‌لیده‌ش بۆ ئەم مانگە بەم شێوەیە دەبێت به‌یانیان له‌ سه‌عات (7)ـی به‌یانى تا كاتژمێر (8:00)ـى به‌یانى كارده‌كه‌ن، دواى نیوڕوانیش لە کاتژمێر (3)ى دواى نیوه‌ڕۆ تا 4:30 بەرەبەیانى کاردەکەن و لە ماویەدا هه‌ركاتێك كاره‌بای نشتیمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ موه‌لیده‌كان كاره‌با دابین بكه‌ن بۆ هاوڵاتیان.
 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.