بەرگری شارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە تەرمی گەنجێکی دیکە لە چەمی خەلۆکە دۆزرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە تەرمی هەڵکەوت نووری عومەر دۆزرایەوە، دواتر توانیان گەنجێکی دیکە بدۆزنەوە.
ڕاشیگەیاند: تیمەکانمان لە گەڕان و بەدواداچوون بەردەوام بوون، لە چەمی خەمەڵۆکە توانیان تەرمی دەروون ڕئووف بدۆزنەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختیشی کردۆتەوە کە بەردەوامین لە سۆراغی گەنجەکەی تر و لە هەمان ئەو شوێنەی گەنجەکانی دیکەی لێ دۆزرایەوە، تەرمی سێیەمیش دۆزراوەتەوە، بەڵام کەوتووەتە ناو ئاوەکەوە.
ئاماژەی بەوەشدا کە ئێستا تیمەکانیان خەریکی دۆزینەوە و دەرهێنانی تەرمی گەنجی سێیەمن.
لە یەکەم ڕۆژی نەورۆز سێ گەنج کە بەمەبەستی وێنەگرتن چووبوونە سەر چەمی ماوەت بێسەروشوێنبوون، تاوەکو ئێستا تیمەکان و خەڵکی ناوچە بەردەوام بوون لە گەڕان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.