کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکووک کەسێک لەلایەن دوو ماتۆڕسکیلەوە تەقەی لێکرا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
بنکەی پۆلیسی عروبەی کەرکووک بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: ئەمڕۆ شەممە لە گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکووک لە نزیک خاندارەکە تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری کامیری کرا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا.
ڕاشیگەیاند: لەلایەن دوو ماتۆڕسکیلەکەوە تەقە لەو کەسە کراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی عروبە ئاماژەی بەوەش دا کە کوژراوەکە لە کۆمیتەی 14ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کار دەکات و کادیری ئەو حزبەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.