وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم لەنوسراوێكدا به‌بۆنه‌ى هاتنى مانگى ڕه‌مه‌زانه‌وه، ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانی كه‌مكرده‌وه
وەزارەتی تەندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: لەبەر به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و ڕه‌چاوكردنى كاته‌كانى ده‌وام، ته‌نها بۆ مانگى ڕه‌مه‌زان و به‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێماندراوه بڕیارماندا به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى یه‌ك كاتژمێر ده‌وام به‌م شێوه‌یەی خوارەوە:
1- ـ ده‌وامى دیوانى وه‌زاره‌ت‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان‌و داموده‌زگاكانی دیكه‌ى ته‌ندروستى كه‌وا له‌ڕۆژانى شه‌ممه ده‌وامى نییه له‌ڕۆژه‌كانى دیكه‌ى هه‌فته یه‌ك كاتژمێرى ده‌وامى فه‌رمیی كه‌مده‌كرێته‌وه له‌كاتژمێر 3ى دواى نیوه‌ڕۆ بۆ كاتژمێر 2 ى دواى نیوه‌ڕۆ.
2- نه‌خۆشخانه‌كان‌و سه‌نته‌ره‌كان و مه‌ڵبه‌ند و بنكه ته‌ندروستیه‌كان و ده‌وامى فه‌رمیی كه‌مده‌كرێته‌وه له‌كاتژمێر 2ى دواى نیوه‌ڕۆ بۆ كاتژمێر 1ى دواى نیوه‌ڕۆ.
3- خزمه‌تگوزاریه‌كانى دواى ده‌وامى فه‌رمیی وه‌كو نۆرینگه میلییه‌كان‌و ڕاوێژكاریه‌كان و نیمچه تایبه‌ت به‌هه‌مانشێوه یه‌ك كاتژمێر له‌كۆتایی ده‌وام ده‌كرێته‌وه.
4- ـ نه‌خۆشخانه‌كانى فریاكه‌وتن و به‌شه‌كانى فریاكه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌كان و نۆرینگه ئێشكگرییه‌كان و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌وا له‌دواى ده‌وام به‌شێوه‌ى ئێشكگریی ده‌بێت له‌ڕێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسى په‌یوه‌ندیدار به‌خشته‌و فه‌رمانى كارگێڕى ئێشكگریی ده‌وامه‌كانیان ڕێكده‌خرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.