Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 00:43

ئەو وڵاتانەی کە رۆژووەوان تیایاندا درێژترین و کورتترین کات بەڕۆژوو دەبن

کوردستان TV
100%


ژمارەی کاتژمێرەکانی رۆژووگرتن لە شوێنێک بۆ شوێنێک یان وڵاتێک بۆ وڵاتێک دەگۆڕدرێت، ئەمەش بە گوێرەی پێگەی جیۆگرافی ئەو وڵاتانە و بە گوێرەی هێڵی پانی و درێژی و پێگەیان لە هێڵی کەمەرییەوە.
وڵاتی نیوزلەندا لە ریزبەندی یەکەم دێت وەک کورتترین کاتژمێرەکانی رۆژووگرتن تێیدا کە ژمارەی کاتژمێرەکانی رۆژووگرتن تێیدا دەگاتە 11 کاتژمێر و 20 خولەک، دواتر هەریەکە لە وڵاتانی، چیللی 11 کاتژمێر و 30 خولەک، ئوسترالیا 11 کاتژمێر و 47 خولەک، ئۆرۆگوای 11 کاتژمێر 48 خولەک، ئەفریقیای باشوور 11 کاتژمێر و 52 خولەک، ئەرژەنتین 11 - 12 کاتژمێر، پاراگوای 11 - 12 کاتژمێر.
لە هەرێمی کوردستانیش لە دوایین رۆژی مانگی رەمەزان کاتژمێرەکانی رۆژووگرتن دەگاتە 15 کاتژمێر و 12 خولەک.
وڵاتی ئایسلەنداش لە ریزبەندی یەکەم دێت وەک درێژترین کاتژمێرەکانی رۆژووگرتن تێیدا کە ژمارەی کاتژمێرەکانی رۆژووگرتن تێیدا دەگاتە 19 کاتژمێر و 59 خولەک، دواتر گرینلاند بە 19 کاتژمێر و 57 خولەک، فینلەندا 19 کاتژمێر و 9 خولەک، سوید 18 کاتژمێر و 58 خولەک.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.