كۆبه‌رهه‌می مامۆستا "شێخ محه‌مه‌دی خاڵ"،له هه‌شت به‌رگ و له بۆكسێكدا چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌م به‌رهه‌مه‌له‌لایه‌ن به‌شی مێژووی كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی هزری و ڕۆشنبیریی خاڵ، بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له كۆبه‌رهه‌مه‌كه‌دا سه‌رجم ئه‌و نووسینانه‌ی مامۆستا شێخ محه‌مه‌دی خاڵ له خۆ ده‌گرێت كه‌تائێستا بڵاونه‌كرانه‌ته‌وه.
مامۆستا شێخ محه‌مه‌دی خاڵ كوڕی شێخ عه‌لی كوڕی شێخ ئه‌مینی خاڵه، كه به‌پێنج پشت ده‌گاته‌وه به مه‌لا مسته‌فای موفتی بابانه‌كان، مه‌لا مسته‌فای باپیره گه‌وره‌ی شێخ محه‌مه‌دی خاڵ پاش گواستنه‌وه‌ی میرنیشنی بابان له قه‌لاچوالانه‌وه بۆ سلێمانی، ساڵی 1784 له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌ستنووسه‌كانی هێناوه، ئه‌و ده‌ستنووسانه له باپیره گه‌وره‌یه‌وه، كه "مه‌لا ئه‌بوبه‌كری موسه‌نیفه" بۆی ماوه‌ته‌وه، ئێستا مێژووی به‌شێك له ده‌ستنووسه‌كانی شێخی خاڵ، كه نزیكه‌ی636 ده‌سنووسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چوارسه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
مامۆستا خاڵ له ساڵی 1904 له‌شاری سلێمانی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی ناوداری كوردستان له‌دایكبووه، له ساڵی1904 باوكی به‌نه‌خۆشی كۆچی دوایی ده‌كات، باپیری "حاجی شێخ ئه‌مینی خاڵ"، كه پیاوێكی ناوداری خواپه‌رست بووه، خاڵ و هه‌ر چوار براكه‌ی به‌خێو كردووه، سه‌ره‌تای خوێندنی لای باپیری بووه و له قوتابخانه‌ی باپیریدا به‌ڕاستگۆیی و ده‌ستپاكی و خواپه‌رستی و ڕازیبوون و دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ڵپه‌ی جیهان په‌روه‌رده بووه. مامۆستای خاڵ هه‌ر له منداڵییه‌وه ئه‌وینی خوێندن و نووسین و خولیای په‌رتووك و ده‌ستنووس بووه، به‌شی زۆری خوێندنی لای مامۆستا شێخ عومه‌ری قه‌ره‌داغی بووه، كه زانایه‌كی ئایینی به‌ناوبانگ بوو، نه‌ك هه‌ر له كوردستاندا، به‌ڵكو له‌ناو زانا ئایینیه عه‌ره‌به‌كانی ئێراقیشدا، به‌شێكیش له خوێندنی لای مه‌لا حوسێنی پیسكه‌ندی و شێخ جه‌لالی قه‌ره‌داغی بووه.
ئا- كامرانِ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.