گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ھەموو رێکارێکی پێویست دەگرنەبەر بەرامبەر ئەو کەسانەی کە قۆرخکاری لە بازاڕدا دەکەن و سزای یاساییان دەدەن.
د.جوتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزان بڵاوکردەوە و رایگهیاند: بەبۆنەی ھاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیھان دەکەین. گەلی کوردستان وەکو زۆرینەیەکی موسڵمان، ھەمیشە باپەندی بەھا جوان و رەسەنەکانی خۆی بووە، ھیوا خوازین لەم مانگەشدا زیاتر ھاوکاری یەکتری بکەین و دوور بکەوینەوە لە قۆرخکاری بازاڕ و گران کردنی پێداویستییەکانی ھاووڵاتیان.
راشگهیاندراوه، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو رێکارێکی پێویست دەگرێتە بەر بەرامبەر ئەو کەسانەی کە قۆرخکاری لە بازاڕدا دەکەن و سزای یاساییان دەدات.
د. جوتیار عادل گوتهبێژی حكوومهتی ههرێم دهشڵێت: لە یەزدانی مەزن داواکارین ئەم مانگە ببێتە مایەی خێروخۆشی بۆ گەلەکەمان و نوێژ و رۆژو و عیبادەتی ھەموولایەکیش قبوڵ بفەرموێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.