Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 04:36

رووسەکان بەشێوەیەکی سادە لە بۆردومانەکان خۆیان دەدزنەوە

کوردستان TV
100%


بە گوێرەی میدیاکانی رۆژئاوا، هێزەکانی رووسیا دووچاری زەحمەتی گەورە بوونەتەوە لە ئۆکراینا، چونکە رووسەکان پەنایان بردووەتە بەر بەکارهێنانی لقی درەخت و پووش و فەرشی راخستن بۆ شاردنەوەی کەرەستە و کەلوپەلی سەربازی و تانک و زریپۆشەکانیان، ئەمەش زۆرێک لە شرۆڤەکاران دەیگەڕێننەوە بۆ کەمی بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆجیایی و خراپی خۆئامادەکردنی هەندێ لە فەرماندە سەربازییەکان بۆ شەڕکردن.
خۆشاردنەوەی تانک و کەرەستەکان بە بەشێکی سەرەکی دادەنرێت لە گۆڕەپانی شەڕدا، بەڵام بەشێوەیەکی سەردەمیانە، بە بۆچوونی چاودێران، کە چاودێری ململانێی رووسیا و ئۆکراینا دەکەن لە نزیکەوە، هەندێ لە یەکە رووسییەکان لێهاتوویی تەواویان نییە بۆ خۆشاردنەوە و کەرەستەی گونجاویان لە بەردەست نییە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.