Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 23:44

نرخی نه‌وت له‌ دابه‌زین به‌رده‌وامه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان نرخی نه‌وت دابه‌زینێكی تری به‌خۆیه‌وه‌ بینی ئه‌ویش به‌هۆی بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ خستنه‌ بازاڕی ڕێژه‌یه‌ك له‌ نه‌وتی یه‌ده‌گه‌وه‌.

نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8 سه‌نت دابه‌زی و گه‌یشته‌ 104.63 دۆلار، ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ پێنجشه‌م به‌ڕێژه‌ی 5.6% نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدابوو.

به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش 40 سه‌نت دابه‌زی و گه‌یشته‌ 99.89 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، ئه‌م جۆره‌ی نه‌وت دوێنێ پێنجشه‌م به‌ ڕێژه‌ی 7% نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدابوو.

ئه‌م دابه‌زینه‌ی نرخی نه‌وت به‌هۆی بڕیارێكی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هات كه‌ بڕیاری دابوو بۆ هاوسه‌نگركردنی نرخی نه‌وت تا شه‌ش مانگی تر ڕۆژانه‌ ملیۆنێك نه‌وتی یه‌ده‌گی وڵاته‌كه‌ی بخاته‌ بازاڕه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش زۆرترین خستنه‌بازاڕی نه‌وتی یه‌ده‌گی ئه‌مه‌ریكا كه‌ له‌ مێژوودا خرابێته‌ بازاڕه‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.