Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 02:11

پڕۆژەى قیرتاوکردنی گەڕەکی گوڵانى بنەسڵاوە و شەقامەکانى گەڕەکی ئاشتی لە تەواوبووندان

کوردستان TV
100%

پێش نیوەڕۆى ئەمرۆ چوارشەم پارێزگارى هەولێر پڕۆژەی دروستکردنی شەقام و قیرتاوکردنی لە گەڕەکی گوڵانى بنەسڵاوە بەسەرکردەوە و بەدواداچوونى بۆ پڕۆژەی دروستکردنی شەقامەکانى گەڕەکی ئاشتی و دروستکردنی ئاوەڕۆیی لوولەیی گەڕەکی گەڕەسوور و قیرتاوکردنی شەقامەکانى ئەو گەڕەکەی کرد کە هەردوو پڕۆژە بەگوژمەی ملیارێک و حەفتا و شەش ملیۆن دینار لەجێبەجێکردندان.

ئومید خۆشناو پارێزگارى هەولێر دواى بەسەرکردنەوەى پڕۆژەی دروستکردنی شەقام و قیرتاوکردنی گەڕەکی گوڵانى بنەسڵاوە کە بەگوژمەی (164,485,000) سەد و شەست و چوار ملیۆن و چوارسەد و هەشتا و پێنج هەزار دینار بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر جێ بەجێ دەکرێت و لە (100٪)ى کارەکانی تەواو بووە، وێڕاى دەستخۆشى لە ئەندازیاران و تیمى سەرپەرشتیار و کرێکارانى پڕۆژەکە ڕایگەیاند: ئەم گەڕەکە وەکو گەڕەکێکى نوێى بنەسڵاوە پێویستى بەوە هەبوو کە ئەو پڕۆژانەى تێدا ئەنجامبدرێت.

گوتیشى: وەکو پارێزگاى هەولێر بە پێى ئەو بەرنامە و پلانانەى لەچوارچێوەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر کە دانراوه‌ بۆ ئەمساڵ 85 ملیار دینارە کە بۆ پارساڵ 28 ملیار دینار بوو، ئەگەر هیچ گرفتێک نەیەتە ڕێگامان ئەمساڵ ژمارەیەکى زۆر لە پڕۆژەى خزمەتگوزارى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەنجام دەدەین کە بەشێکیان لەچوارچێوەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێردەبێت و بەشێکى تریشان لەڕێگەى وەزارەتەکانەوە ئەنجام دەدرێن.

جێى باسه‌ پڕۆژەی دروستکردنی شەقامى گەڕەکی ئاشتی و دروستکردنی ئاوەڕۆیی لولەیی لە گەڕەکی گەڕەسوور و قیرتاوکردنی شەقامەکانى لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پاریزگای هەولێر بۆ ساڵی 2021 بە گوژمەی 916,862,375 نۆسەد و شازدە ملیۆن و هەشت سەد و شەست و دوو هەزار لەلایەن کۆمپانیای (چمدی) جێبەجێ دەکرێت و لە ئێستاشدا لە (95%) کارەکانى تەواو بووە.

هەروەها پڕۆژەی دروستکردنی شەقام و قیرتاوکردنی گەڕەکی گوڵانى بنەسڵاوە کە بە گوژمەی (164,485,000) سەد و شەست و چوار ملیۆن و چوارسەد و هەشتا و پێنج هەزار دینار بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر جێبەجێ دەکرێت و لە (100٪)ى کارەکانی تەواو بووە.

 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.