Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 04:31

چەند پەیامێکی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%


پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز كاك عەبدوڵڵا ئاغای دەربەند
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، كاك عەبدوڵڵا ئاغای دەربەند
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان خاتوو(فەخریە مەحمود ساڵح)مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمی بەڕێزتان و كەسوكارتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو فەخریە خان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون 
بارەگای بارزانی

………………….
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی حاجی حمە ئەحمەد گەیلانی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی حاجی حمە ئەحمەد گەیلانی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دلسۆزی شۆڕشی ئەیلوول و كەسایەتی دیاری دەڤەری پشدەر (حاجی حمە ئەحمەد گەیلانی)مامی بەڕێز كاك(هیوا گەیلانی)مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و كوردپەروەرەكەتان و بەڕێز كاك هیوا و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو حاجی حمە ئەحمەد بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون 
بارەگای بارزانی

………………….
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز كاك محەمەد حەمید هەرێنەیی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، كاك محەمەد حەمید هەرێنەیی
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(فانۆس عەزیز محەمەد) هاوژینی بەڕێزتانمان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و خزم و دۆستانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو هاوژینتان خاتوو فانۆس بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادەكەتان ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون 
بارەگای بارزانی

………………….
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی ئیبراهیم ئەحمەد حاجی نادر
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی ئیبراهیم ئەحمەد حاجی نادر
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك(ئیبراهیم ئەحمەد حاجی نادر)مان پێگەیشت.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و كوردپەروەرەكەتان و كەسوكار و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە ئیبراهیم بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون 
بارەگای بارزانی

………………….
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی محەمەد رەشید مەحمود هێرۆیی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی محەمەد رەشید مەحمود هێرۆیی
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەوڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و كەسایەتی دیاری دەڤەری پشدەر كاكە(محەمەد رەشید مەحمود هێرۆیی)مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و خزمان و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەكەین، هاوبەشی خەمی هەموو لایەكین.
لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە محەمەد بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون 
بارەگای بارزانی

………………….
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی جەعفەر جەوهەر حەیات قەرەوڵسی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان، لە خانەوادەی جەعفەر جەوهەر حەیات قەرەوڵسی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (جەعفەر جەوهەر حەیات قەرەوڵسی)مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و كەسوكار و خزم و دۆستانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە جەعفەر بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشت بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون 
بارەگای بارزانی

………………….
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی سەلیم مرادخان مرادخان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی سەلیم مرادخان مرادخان
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆزی رێبازی كوردایەتی و هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بەڕێز(سەلیم مرادخان مرادخان)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەكەتان و كەسوكار و دۆستانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە سەلیم بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون 
بارەگای بارزانی

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.