Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 08:49

چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتییه‌وه‌

کوردستان TV
100%


بە ناوی خوای بەخشندە و میھرەبان

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عەلی حاجی ساڵح یاخیانی)

بە داخێکی زۆرەوە‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دیار و ناسراوی دۆڵی جافایەتی خوالێخۆشبوو (عەلی حاجی ساڵح یاخیانی)مان بیست.

پرسە و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌وادە کوردپەروەرەکەتان و ته‌واوی کەسوکار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین و، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین گیانی كۆچكردوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات و، دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

--------------------------------------------------------------

 

بەڕێزان خانەوادی (شێخ مستەفا عەبدوڵڵا کاکی سیساوە)

دڵگران بووین بە بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو خاتوو (سارا شێخ کاکەمین).

بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ بەڕێزەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌واییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و، به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

 

--------------------------------------------------------------

 

به‌ڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو  خاتوو(حەنێ خەموو)

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (حەنێ خەموو) ھاوژینی (ئیسماعیل مەرگەیی) و دایکی شەھیدان کاکە (شێرزاد و نەشوان)مان بیست.

سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ کوردپەروەر و نیشتمانپەروەرەکەتان و ته‌واوی كه‌سوكار و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.