Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 01:29

پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی دیاربه‌كری كرد

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی ‏‎سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دیاربەكری كرد، سه‌رۆکی سه‌رۆکی ژووره‌كه‌ ڕیز و سڵاوی خۆی و ژووری بازرگانی و خەڵكی ئامەدی گەیاندە سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومه‌ت و دەستخۆشی پێشكەوتنی بەرچاوی هەرێمی كوردستانی لێ كردن .

‏‎ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەیاوەری شاندی هەرێمی كوردستان كە لە یەكەمین پیشانگه‌ی نێودەڵەتی میزۆپۆتامیا لە دیاربەكر بەشدارە، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دیاربەكری كرد و لەلایەن محەمەد قایا سەرۆك ژوور ئەندامانەوە پێشوازی لێ كرا.

‏‎لەم دیدارەدا سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دیاربەكر وێڕای بەخێرهێنانی شاندی هەرێم، خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانە نیشان دا و دووپاتی كردەوە ئەوان هیچ جیاوازییەك لەنێوان هەولێر و ئامەد نابینن و هەردوولا بران و قازانج و زەرەری ناوچەكە بەسەر هەردوولا دەشكێتەوە و هیواشی خواست ئەو گرفتانەی دوای ڕیفڕاندۆم دروستبوون بەزووترین كات چارەسەر بكرێن و ئاڵوگۆڕی نێوان هەردوولا تەنها نەبێتە بازرگانی و گەشتوگوزار بەڵكو پێویستە ئاشتەواییەكی سەرتاسەری ناوچەكە بگرێتەوە و ناوچەكە لە شەر و كوشتار دوور بێت.

‏‎هاوكات ڕیز و سڵاوی خۆی بەناوی ژووری بازرگانی و خەڵكی ئامەد گەیاندە سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومه‌ت و دەستخۆشی پێشكەوتنی بەرچاوی هەرێمی كوردستانی لێ كردن .

‏‎لەلای خۆشییەوە پارێزگاری هەولێر سڵاوی خەڵكی هەرێمی كوردستانی گەیاندە خەڵكی دیاربەكر و ستایشی پێشكەوتنەكانی دیاربەكری كرد كە لە ئەنجامی سیاسەتی كرانەوەی توركیا بوو بەڕووی ئاشتی و ئاشتەوایی و ئاماژەی بەوەش كرد دیاربەكری ئێستا لەگەڵ دیاربەكری پێشی 10-20 ساڵ زۆر جیاوازە.

‏‎هاوكات پارێزگار جارێكی دیكە داوای كرد وەبەرهێنەرانی توركیا سوود لە دەرفەتی وەبەرهێنان وەربگرن لە هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی یاساكانی پەرلەمانی كوردستان و ئەو ئاسانکارییانەی لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێشكەشیان دەكرێت هەروەها بۆ كۆنفڕانسی گەشتوگوزار لە دوای كۆڕۆنا داوەتی كردن .

‏‎ئەوەشی نیشان دا كە ڕێكخستنی پیشانگه‌ی میزۆپۆتامیا هەنگاوێكی گرینگی پێشكەوتنی پەیوەندی نێوان هەردوولا دەبێت و پاڵپشتی خۆی بۆ زیاتر پێشخستنی ئەم پیشانگایە دەربڕی.

‏‎‏‎هەر لەم دیدارەدا هەردوولا چەندین دیارییان لەگەڵ یەكتر گۆڕییەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.