Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 11:38

ناسا ژمارەی ئەو هەسارانەی لە دەرەوەی سیستەمی خۆرەکەمان دۆزراونەتەوە ئاشکرا دەکات

کوردستان TV
100%


ئاژانسی ئاسمانی ناسا ئاشکرای کرد کە ژمارەیەک هەسارەی نوێ لە دەرەوەی سیستەمی خۆرەکەی ئێمەدا دۆزراونەتەوە و ژمارەی ئەو هەسارانە ئاشکرا دەکات.

ناسا ڕایگەیاند: 65 هەسارەی دیکە بۆ کۆی ئەو هەسارانەی کە لە گەردووندا دۆزراونەتەوە زیادی کردووە، کە پێشتر ژمارەیان  5005 هەسارەی بوو.

ڕاشیگەیاند: ئەو هەسارانەی کە دۆزراونەتەوە تەنها بەشێکی بچووکن لەو ملیار هەسارانەی کە لە گەردوونەکەماندا بوونیان هەیە، ئەم ژمارەیەش ڕوو لە زیادبوون دەکات

ئاماژەی بەوەش داوە کە سروشتی ئەم هەسارانە جیاوازی هەیە لەنێوان هەسارەکانی سیستەمی خۆری ئێمە، ئەو هەسارانە بە دەوری زیاتر لە ئەستێرەیەک و ئەستێرە مردووەکاندا دەسوڕێنەوە.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.