Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 22:43

رووسیا.. تا دێت بەکارهێنانی زێری یەدەگ کە بەهاکەی 140 ملیار دۆلارە قورستر دەبێت

کوردستان TV
100%

 

رووسیا، کە لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ئۆکراینا لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە پەراوێزخراوە، بەھۆی سزاکانەوە ناتوانێت کڕیار بۆ یەدەگی زێڕەکانی کە بەهاکەی 140 ملیار دۆلار بدۆزێتەوە.

لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕی رووسیا لە ئۆکراینا، وڵاتانی رۆژئاوا کە دەیانەوێت سزایەکی قورسی ئابووریی بخەنە سەر وڵاتەکە، تادێت سزاکان فراوانتر دەکەنەوە.

لە کاتێکدا سزاکانی وڵاتانی رۆژئاوا بۆسەر رووسیا بازرگانیکردن بە زێڕیشی وەکو نەوت قورس کردووە، بەریتانیا و ئەمریکا ھەنگاو بە ئاراستەی رێگرتن لە بەکارھێنانی یەدەگی زێری رووسیا دەگرنەبەر.

لەم چوارچێوەیەدا ھەفتەی رابردوو لە یەکێتی بازاڕی کانزاکانی لەندەن (LBMA)، بەمەبەستی رێگرتن لە فرۆشتنی زێری رووسیا لە بازاڕی زێری لەندەن سەرجەم یەدەگەکانی رووسیا کە لە لیستی متمانەپێکراو دیاریکراوە، ھەڵپەسارد.

لەگەڵ ئەم بڕیارە، بە شێوەیەکی کرداریی لە بازاری لەندەن کە ساڵانە بایی چەندین ترلیۆن دۆلار بازرگانیی کانزای تێدا دەکرێت زێڕی رووسیا قەدەغەکرا.

ئەم ھەوڵەی بەریتانیا، پرۆژەیاسایەکی لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکاوە بەدوای خۆیەوە ھێنا کە ھەرجۆرە مامەڵەیەکی ھاووڵاتیان بە زێڕی رووسیا قەدەغە دەکات.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.