Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 09:54

نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی باشی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و نزیكبووه‌وه‌ له‌ 104 دۆلار.

نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كاندا زیاتر له‌ 6% به‌رزبووه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 103.92 دۆلار.

به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌رزبووه‌وه‌ به‌ ڕێژه‌ی 5.8% و گه‌یشته‌ 100.55 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.

هۆكاری ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی نرخی نه‌وت په‌یوه‌ندی به‌ ڕاپۆرتی مانگانه‌ی ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ تێیدا پێشبینی مه‌ترسی دروستبوونی ته‌نگه‌ژه‌ی نه‌وتی خستبووه‌ڕوو به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.