Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 12:38

لیستی نوێی مووچه‌ راگه‌یاندرا و ته‌واوی شوێنه‌كان وه‌ری ده‌گرن

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگ شوبات به‌رده‌وامه‌ و لیستێكی دیكه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ راگه‌یاندرا. 

بەپێى ئەو خشتەیەى وەزارەتى دارایى و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  ئاراستەى گەنجینەکانى کردووە، دابەشکردن مووچە بەردەوام دەبێت و سبەی هه‌ینی  18 ى 3 ى 2022،  وەزارەتی پەروەردە، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت، وەزارەتی داد، ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی ئەوقاف و 8 دەستە و دەزگاکان مووچه‌ وه‌رده‌گرن. 


 وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، بۆ رۆژى شەممە  19 ى 3 ى 2022، وەزارەتەکانى سامانە سروشتییەکان، پلاندانان، پیشەسازى و بازرگانى، کشتوکاڵ و سەرچاوەى ئاو، خوێندنى باڵا، شارەوانى و گەشتوگوزار، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، روشنبیرى و لاوان، گواستنەوە و گەیاندن، کارەبا، مووچە وەردەگرن.

رۆژى یەکشەممەش 20 ى 3 ى 2022، مووچه‌ی  سێ سەرۆکایەتییەکە و خانەنشینى پێشمەرگە و خانەنشینى شارستانى، دابه‌شده‌كرێت.


شوان عه‌زیز
 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.