Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 08:39

له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی چوار بەنداوی گرنگ و ستراتیژیی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت

کوردستان TV
100%


وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بێگەرد تاڵەبانی بەنوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لەسەر راسپاردەی مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی دروستکردنی چوار بەنداوی گرنگ و ستراتیژی واژووکرد.

لەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ بەنداوەکان بریتیین لە بەنداوی دەڵگە لە پشدەر، بەنداوی خێوەتە لە سلێمانی، بەنداوی مەنداوە لە هەولێر و بەنداوی باکرمان لە دهۆک، بە هەماهەنگی گرووپی نێودەوڵه‌تیی کۆمپانیاکانی (POWERCHINA) دروست دەکرێن.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە ئەنجامدانی ئەم یاداشتانه‌ی لێكتێگه‌یشتن لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوە بۆ چارەسەری کێشەی گلدانەوەی ئاو و کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی دیاردەی وشکەساڵی و زیادکردنی خەزێنی ئاو و باشتر بەرێوەبردنی ستراتیژی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەم یاداشتانه‌ی لێكتێگه‌یشتن لە چوارچێوەی یاسا و رێسا بەرکارەکانی حکوومەتی هەرێم و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو واژووکراوە، لەگەڵ یەکێک لە کۆمپانیا بەهێزەکانی وڵاتی چین لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێم بۆ دروستکردنی بەنداوە گرنگ و ستراتیژییەکان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و گەشەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ و ئاودێریی.

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.