Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 08:06

ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات به‌رده‌وامه‌.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌،  ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌17 ى 3 ى 2022، مووچه‌ی  وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەس و کاری شەهیدان و زیندانە سیاسییەکان دابه‌شده‌كرێت. 

 وه‌زاره‌تی دارایی رۆژی 10 ى ئادار ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات كرد و له‌ده‌ستپێكیشدا ته‌ندروستی وه‌ریگرت ، له‌ راگه‌یاندراوێكیشدا وه‌زاره‌تی دارایی بڵاویكرده‌وه‌، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات له‌رۆژانی داهاتوو و رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆزیش به‌رده‌وام ده‌بێت. 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.