سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م فه‌رمانی ده‌ركرد 2 ڕۆژ له هه‌موو عێراق ببێته پشوو بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه.
ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی 2 ڕۆژ پشووی فه‌رمی له سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌هۆی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه ڕاگه‌یاند.
ڕاشیگه‌یاند: پشووه‌كه ڕۆژی یه‌كشه‌م و دووشه‌م 20 و 21/3/2022 ده‌بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌فه‌رمی پشووی 4 ڕۆژی ده‌ركردبوو بۆ سه‌رجه‌م كارمه‌نده كورده‌كانی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه.
د. سیروان عبدالله ئیسماعیل ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له نووسراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه له ڕۆژی 20/3/2022 ده‌ست پێ ده‌كات تا ڕۆژی 24/3/2022.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.