Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 02:04

لە سەر فەرمانی مه‌سرور بارزانی شایستە داراییەکانی وانەبێژانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ خەرج دەکرێت

کوردستان TV
100%


دوای سەردانی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای دهۆک لە ڕۆژانی ڕابردوودا ، یەکێک لە داواکارییەکانی هاووڵاتییان کە ئاراستەی سەرۆکی حکومەت کرا، بابەتی دواکەوتنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوو ، لە کاتێکدا کە لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان، ئەو شایستە داراییانە خەرج کراون، بەڵام لە دهۆک و زاخۆ مانگەکانی چوار و پێنج و شەشی ساڵی ڕابردوو و مانگی یەکی ئەمساڵ خەرج نەکراون. 
لە  سەر فەرمانی سەرۆکی حکومەت، ئەم شایستە داراییانە بە دوو جار خەرج دەکرێت، بەشێکی پێش نەورۆز خەرج دەکرێت و بەشەکەی تر لە سەرەتای مانگی نیسان و بەو شێوەیەش کۆی شایستە داراییەکان خەرج دەکرێت و ڕێکاری پێویستیش گیراوەتەبەر کە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ مانگانە خەرج بکرێت و دوانەکەوێت.
 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.