جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه كه ئاهەنگی نەورۆز لە کەرکووک و تەواوی شارەکانی تری عێراق بە ئازادی بەرێوە دەچێت و هیچ کەسێك بۆی نییە ئاهه‌نگه‌كانی ئه‌مڕۆژه ڕابگرێت.
د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند: دوای بڵاوبوونەوەی نووسراوێکی کاربەڕێکەری پارێزگای کەرکووک بەوەکالەت لەبارەی دەستنیشانکردنی کاتی گێڕانی ئاهەنگی نەورۆز لە پارێزگای کەرکووک ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان و لایەنی پەیوەندیدار قسە کرا بۆ ڕێگری‌کردن لەو بڕیارە کە دژی دەستوور و یاسایە.
ڕاشیگه‌یاند كه هیچ کەس و لایەنێک بۆی نییە نە ئاهەنگی نەورۆز نە هیچ بۆنەیەکی نەتەوەیی یان ئایینی ڕابگرێت یان چوارچێوەیەکی بۆ دابنێت.
د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هەموو لایەک دڵنیا دەکەمەوە کە ئاهەنگی نەورۆز لە کەرکووک و تەواوی شارەکانی تری عێراق بە ئازادی بەڕێوە دەچێت و دەزگا ئەمنییەکانیش ئەرکی پاراستنی ئاهەنگەکان لە ئەستۆ دەگرن.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه لە سەرۆکایەتی پەرلەمانه‌وه بڕیاردرا لە دووبارەبوونەوەی ئەو هەڵانە، ڕێکاری یاسایی دەگرینەبەر.
له كۆتاییدا گوتیشی كه لێرەوە ڕایدەگەیەنن كه ڕێگری‌کردن لە بۆنە نەتەوەیی و ئایینییەکان لەگەڵ لەناوچوونی ڕژێمی دکتاتۆره‌وه کۆتایی پێهاتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.