Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 21:43

لە ئەورووپا نرخی گازی سروشتی بە رێژەی سەدا 12 دابەزی

کوردستان TV
100%


نرخی گازی سروشتی کە رۆژی هەینی 131،2 یۆرۆ بوو بۆ هەر مێگاوات/کاتژمێرێک، ئەمڕۆ بە رێژەی سەدا 12 دابەزی و گەیشتە115یۆرۆ.

خاڵی بازرگانی گازی سروشتی ئەورووپا کە ناوەندی سەرەکیی لە هۆڵەندایە، ئەوەی ئاشکرا کرد کە نرخی گرێبەستی فرۆشتنی گاز بۆ مانگی نیسان، لە سەرەتای ئەمڕۆدا بە 110،2 یۆرۆ دەستیپێکردوە.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14 ى 3ى 2022، بەراورد بە رۆژی هەینی بە رێژەی سەدا 12 کەمیان کردووە و بووەتە 115 یۆرۆ.

ئۆکراینا وێڕای ئەوەی جەنگی لەگەڵ رووسیا درێژەی هەیە بەڵام بەردەوامە لە هەناردەکردنی گازی سروشتی بۆ ئەورووپا و ئەمەش کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەکان هەبووە.

سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پۆتین، هەفتەی رابردوو لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکەی کە بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس، ئەنجامیاندابوو، باسی لە رەوشی ئابووری رووسیا کردوو.

پۆتین، ئەوەی خستبووەڕوو کە، رووسیا لە دابینکردنی وزەدا هەموو بەرپرسیارێتییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و ئەو سیستەمەی گواستنەوەی گازی سروشتی کە بە ئۆکراینادا تێپەڕدەبێت بە بێ هیچ لێبڕینێک بەردەوامە لە هەناردەکردنی گاز.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.