Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 01:02

نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو به‌ 109 دۆلار و 92 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا

کوردستان TV
100%


 رۆژی هەینی رابردوو، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 113 دۆلار و91 سەنت و رۆژەکەی بە 112 دۆلار و67 سەنت تەواو کرد.

لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 109 دۆلار و 92 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ  دووشه‌ممه‌ 14 ى 3 ى 2022، نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا 2،44 دابەزیووە و بە 109 دۆلار و 92 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە ھەمانکاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە 106 دۆلار و 44 سەنت فرۆشرا.

هەنگاوەکانی دانوستان لە جەنگی رووسیا-ئۆکراینا و بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە چین کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتە لە جیهاندا هۆکارن لە دابەزینی نرخی نەوتدا.

بەپێی راگەیاندراوی کۆمیسیۆنی تەندروستیی نیشتمانی چین، ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لە16ی شوباتی 2020ەوە گەیشتووەتە بەرزترین ئاست.

لەلایەکی دیکەوە، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ خولی سێیەمی دانوستانەکانی دەستەبەرکردنی ئاگربەست لە نێوان رووسیا و ئۆکراینادا ئەنجام بدرێت.

باس لەوەیش دەکرێت کە، رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 110 دۆلار و 81سەنت بۆ 112 دۆلار و پێنج سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 109 دۆلار و 57 سەنت بۆ108 دۆلار و 33 سەنت بمێنێتەوە.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.