وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات به‌رده‌وامه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14 ى 3 ى 2022، مووچه‌ی یه‌كه‌ی 70 ، 80 ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌ێنێت، سبه‌ی سێشه‌ممه 15 ى 3 ى 2022، مووچه‌ی دارایی و ئابووری دابه‌شده‌كرێت، چوارشه‌ممه‌ش وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە مووچه وه‌رده‌گرن.
بۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش 17 ى 3 ى 2022، مووچه‌ی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەس و کاری شەهیدان و زیندانە سیاسییەکان دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی رۆژی 10 ى ئادار ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات كرد و له‌ده‌ستپێكیشدا ته‌ندروستی وه‌ریگرت ، به گوێره‌ی لێدوانه‌كانی جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ پێش نه‌ورۆز مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌ت و شوێنه‌كان دابه‌ش ده‌كرێن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.