سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا جەختی کردەوە کە هەولێر خۆی بۆ ترسنۆکان ناچەمێنێت.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا لە بڵاوکراوەیەکدا ئیدانەی ئەو ھێرشەی کرد و ڕایگەیاند: هەولێر خۆی بۆ ترسنۆکان ناچەمێنێت و داوا دەکەم خۆڕاگر بن.
مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند: ئەو هێرشە تیروریستیەی کرایە سەر چەند شوێنەکی هەولێر بە توندی شەرمەزار دەکەم و داوا لە خەڵکی قارەمان و خوڕاگری هەولێر دەکەم ئارام بگرن و رێنمایی دەزگا ئەمنیەکان جێ بە جێ بکەن.
سەرۆکی حکوومەت لە کۆتایی پەیامەکەشیدا نووسیویەتی "سوپاسی خوراگریتان دەکەم."
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان: هەولێر خۆی بۆ ترسنۆکان ناچەمێنێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.