Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 20:44

پۆلیسی دهۆک کەسێک بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی وێنەی کچێک دەستگیر دەکات

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک ئەمڕۆ هەینی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەی کچێک دەستگیر کرد.

لە ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە "لەلایەن تیمی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەکانی دهۆک تۆمەتبارێکی بە تاوانی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل دەستگیر کرا."

ئەوەش خراوەتەڕوو کە دوای گرتنی تۆمەتبارەکە لە لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەیدا نا کە وێنەی کچێکی بە هاندانی کچێکی دیکەی هاوڕێی بڵاوکردۆتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشدا کە تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 2ی یاسای خراپ بەکارهێنانی مۆبایل دەستبەسەر کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.