بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت شەپۆڵێکی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
لە ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە "بەهۆی چاڵاکبوونى خێرایی با شەپۆلێکى خۆڵبارینى مامناوەند دەستی پێ کردەوە لە ڕۆژئاوا و بە شێک لە شارەکانى باشوورى عێراق کە بوەتە هۆی کەمبونەوەى مەودای بینین بۆ (4-6) کیلۆمەتر."
ئاماژەی بەوەشدا کە ئەگەرێکى کەم هەیە ئەم شەپۆڵە بەسووکى بگاتە هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.