سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌و ئه‌ركه‌ی بۆی بانگهێشتكرابووین كه خزمه‌تكردنی گه‌لی عێراقی مه‌زنه، ڕامانپه‌ڕاند.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "ئه‌و ئه‌ركه‌ی بۆی بانگهێشتكرابووین كه خزمه‌تكردنی گه‌لی عێراقی مه‌زنه، ڕامانپه‌ڕاند، هیچ كات ڕاڕا و كه‌مته‌رخه‌م و سازشكار نه‌بووین له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه نیشمانییه باڵاكان، به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان پێش به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان نه‌خست، داشنه‌به‌زین بۆ ئاستی ده‌ماقاڵه و مزایه‌ده‌كردنه‌كان".
ڕاشیگه‌یاند "نیشتمانمان گه‌یانده هه‌ڵبژاردنێكی ئازادی بێگه‌رد، سه‌رباری له‌مپه‌ره ناوخۆیی و ئاڵنگارییه ده‌ره‌كییه‌كانیش، به ئارامی بنه‌ماكانی تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه ئابووری و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تییه گه‌وره‌كانمان دانا، عێراقمان به سه‌ربه‌رزی گێڕایه‌وه بۆ ئامێزی هه‌ردوو كۆمه‌ڵگای هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی، ڕێگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكارانمان كرده‌وه و ده‌وڵه‌تیشمان له چنگی تاقمه‌كانی (لا دوله) ده‌رهێنا، به لێبڕانی قاره‌مانه‌كانی هێزه سه‌ربازی و ئه‌منی و هه‌وڵگرییه‌كانمان تیرۆر و شانه‌كانی و كلكه‌كانیمان بێده‌نگ كرد".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "ئه‌و هێز و حیزب و كه‌سایه‌تییه نیشتمانیانه‌ی له هه‌ناوی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه، ئه‌مڕۆ به‌رپرسیارێتی پاراستنی ڕاڕه‌وی نیشتمانی‌یان له ئه‌ستۆدایه له ڕێگای كۆتاییهێنان به چه‌قبه‌ستنی سیاسی و پێكهێنانی حكوومه‌تێك كه شان بداته به‌ر ئه‌ركه‌كان و نیشتمان بپارێزێت و به‌رگری له یه‌كێتی و تواناكانی بكات، ده‌ستخۆشیش له هه‌موو هه‌ولێك ده‌كه‌ین كه له‌م ڕێگایه‌دا و بۆ ئه‌م ئامانجه كار بكات".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.