Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 22:50

ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی پیرۆزبایی له‌ كه‌ناڵی زاگرۆس ده‌كات

کوردستان TV
100%

ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان برووسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس تیڤی كرد به‌بۆنه‌ی چواره‌مین ساڵیادی ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه‌.

ده‌زگاكه‌ له‌ برووسكه‌ پیرۆزباییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی دەستبەکاربوونی کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس بە زمانی عەرەبی، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و بینەرانی ئازیزی کەناڵەکەتان دەکەین و دەستخۆشی ئەو کار و ئەرکە گرنگ و کارگەرەتان لێ دەکەین.

ڕاشیگه‌یاند: کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس بە دەسکەوتێکی دیکەی گرنگ دادەنرێت بۆ خزمەتگەیاندن بە بواری راگەیاندن بەو پێیەی یەکێکە لە دەزگا پێشکەوتووەکانی میدیایی و بەپێی بنەمایەکی پیشەوەرانە کار دەکات.

ده‌قی برووسکە پیرۆزباییه‌كه‌ی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان:-

بەڕێزان/سەرپەرشتیار و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس

 بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی دەستبەکاربوونی کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس بە زمانی عەرەبی، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و بینەرانی ئازیزی کەناڵەکەتان دەکەین و، دەستخۆشی ئەو کار و ئەرکە گرنگ و کارگەرەتان لێدەکەین، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو هەنگاوی نوێتر و باشتر بنێن.

کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس، بە دەسکەوتێکی دیکەی گرنگ دادەنرێت بۆ خزمەتگەیاندن بە بواری راگەیاندن بەو پێیەی یەکێکە لە دەزگا پێشکەوتووەکانی میدیایی و بەپێی بنەمایەکی پیشەوەرانە کار دەکات، بۆیە رۆڵی ئێوە زۆر دیار و کاریگەرە.

لەم یادەدا وێڕای پیرۆزبایی گەرممان، پشتیوانی خۆمان بۆ کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس دووپات دەکەینەوە و هیوادارین ھانگاوی باشتر بنێن بۆ زیاتر ناساندنی کولتووری لێبوردەیی و ئاشتیخوازی گەلەکەمان و، باشتر گەیاندنی پەیامی نەتەوەیی و نیشتمانیمان. ھەر سەرکەوتووبن...   

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی

 پارتی دیموکراتی کوردستان

11ـی ئاداری 2022

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.