ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ له شاری حیله له پارێزگای بابل له ناوه‌راستی عێراق 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه ڕایگه‌یاند: ڕووداوه‌كه له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی و نێوده‌وڵه‌تی ڕوویداوه له نزیك شاری حیله له‌نێوان پاسێكی گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییان و ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت له جۆری كیا ئۆپتیما.
ڕاشیگه‌یاند: ڕووداوه‌كه كاره‌ساتبار بووه و به‌داخه‌وه 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه زۆرینه‌ی قوربانییه‌كانی ڕووداوه‌كه خه‌ڵكی پارێزگای دیوانییه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.