سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته ئه‌نتاڵیا و به‌شداریی چالاكییه‌كانی كۆڕبه‌ندی دیپلۆماسی ئه‌نتاڵیا ده‌كات.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به بانگهێشتى فه‌رمى گه‌يشته توركيا.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى جيهان، به‌شدارى له كار و چالاكييه‌كانى کۆڕبه‌ندی ديپلۆماسيى ئانتاليادا ده‌كات.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له په‌راوێزى کۆڕبه‌نده‌که‌دا كه تا يه‌كشه‌ممه 2022/3/13 ده‌خايه‌نێت، نێچيرڤان بارزانى بۆ گفتوگۆ ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كان و بابه‌تى هه‌نووكه‌يى، چه‌ند ديدار و كۆبوونه‌وه‌يه‌ك ئه‌نجام ده‌دات.
جێی باسه كۆڕبه‌ندی ئه‌مساڵی دیپلۆماسیی ئه‌نتاڵیا به به‌شداری 15 سه‌رۆك و 67 وه‌زیر به‌ڕێوه ده‌چێت، فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش به‌شداری كۆڕبه‌نده‌كه ده‌كات.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له كۆڕبه‌ندی ئه‌مساڵی دیپلۆماسیی ئه‌نتاڵیا بابه‌ته‌كانی هه‌ژاری له‌سه‌ر ئاستی جیهان و گۆڕانی كه‌شوهه‌وار و گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی و ئاواره و كۆچبه‌ران و تیرۆر بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه و پانێله‌كان بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.