شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی هێرشێكی فڕۆكه‌كانی عێراق بۆ سه‌ر پێگه‌كانی تیرۆریستانی داعش له شاری كه‌ركووك 4 چه‌كداری داعش كوژران كه په‌كێكیان پله‌ی ئه‌میری هه‌یه.
شانه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له‌سه‌ر بنه‌مای زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان فڕۆكه‌كانی F16 هێزی ئاسمانی سه‌ربازی عێراق مووشه‌كبارانی مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆرستانیان له زنجیره چیاكانی ماما له شارۆچكه‌ی دووبز له پارێزگای كه‌ركووك كرد.
ڕاشیگه‌یاند: له ئه‌نجامی بۆردوومانه‌كه‌دا 4 تیرۆریستی داعش كوژران كه یه‌كێكیان پله‌ی ئه‌میری ویلایه‌تی كه‌ركووك بووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌ڵمه‌ت و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازی و ئاسمانییه‌كان بۆ ڕاوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش و له‌ناوبردنیان له سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی كه بوونیان تێدا هه‌یه، به‌رده‌وام ده‌بێت.
جێی باسه دووبز یه‌كێكه له شارۆچكه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك و ده‌كه‌وێته باكور و باكوری رۆژئاوای پارێزگاكه، ژماره‌ی دانیشتووانی نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س ده‌بێت و دانیشتووانه‌كه‌شی به‌سه‌ر ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه و هه‌ردوو شاره‌دێی سه‌رگه‌ڕان و پردێ و 114 گوند دابه‌شبوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.