ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته ئه‌نتاڵیا به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له دووه‌م كۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئه‌نتاڵیا و له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێشوازی لێ كرا.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كاتی گه‌یشتن له فڕۆكه‌خانه له‌لایه‌ن مه‌ولوود چاوشئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێشوازی لێ كرا.
بڕیاره كاره‌كانی كۆڕبه‌نده‌كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ست پێ ده‌كات و ماوه‌ی 3 ڕۆژ به‌رده‌وام بێت.
كۆڕبه‌ندی ئه‌مساڵی دیپلۆماسیی ئه‌نتاڵیا به به‌شداری 15 سه‌رۆك و 67 وه‌زیر به‌ڕێوه ده‌چێت، جگه له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش به‌شداری كۆڕبه‌نده‌كه ده‌كات.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له كۆڕبه‌ندی ئه‌مساڵی دیپلۆماسیی ئه‌نتاڵیا بابه‌ته‌كانی هه‌ژاری له‌سه‌ر ئاستی جیهان و گۆڕانی كه‌شوهه‌وار و گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی و ئاواره و كۆچبه‌ران و تیرۆر بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه و پانێله‌كان بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.