سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 52 ساڵ به‌سه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌ی یازده‌ی ئاداری 1970 په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ڕێككه‌وتنه‌كه پەیامێکی ڕوونی گەلی کوردستان بوو کە هەمیشە باوەڕی بە دانوستان و گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکان هەیە.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌دا ڕاشیگه‌یاند: ڕێککەوتننامەی یازدەی ئادار ئەنجامی خۆڕاگری و قوربانیدانەکانی پێشمەرگە قارەمانەکان و خەڵکی کوردستان بوو لە شۆرشی مەزنی ئه‌یلوول کە خاوەنی چەندین داستان و دەسکەوتی گه‌وره و مێژووییە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ لەكاتێكدا ئەو یادە دەكەینەوە، بەداخەوە هێشتاش خەڵکانێک هەن دەیانەوێ نکۆڵی لە مافەكانی خەڵکی کوردستان و مافە دەستوورییەکانی بکەن، بەڵام ئێمە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافەکانمان نابین.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هەموو كاتێك ئامادەین لەسەر بنەمای دەستوور، گفتوگۆیەکی به‌رهه‌مدار بکەین به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.
ده‌قی پەیامه‌كه‌ی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئادار:-
ئه‌مڕۆ 52 ساڵ به‌سه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌ی یازده‌ی ئاداری 1970 تێده‌په‌ڕێت، كاتێک شۆڕشی گەلی کوردستان بە سەرکردایەتیی ڕێبەری نیشتمانی مستەفا بارزانیی نەمر ، حکومەتی ئەوکاتەی عێراقی ناچار کرد، دان بە بەشێک لە ماف و داخوازییەکانی گەلی کوردستاندا بنێت.
ڕێککەوتننامەی یازدەی ئادار، ئەنجامی خۆڕاگری و قوربانیدانەکانی پێشمەرگە قارەمانەکان و خەڵکی کوردستان بوو لە شۆرشی مەزنی ئه‌یلوول کە خاوەنی چەندین داستان و دەسکەوتی گه‌وره و مێژووییە. ئەم ڕێککەوتننامەیە ، پەیامێکی ڕوونی گەلی کوردستان بوو کە هەمیشە باوەڕی بە دانوستان و گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکان هەیە.
ئەمڕۆ لەكاتێكدا ئەو یادە دەكەینەوە، بەداخەوە هێشتاش خەڵکانێک هەن دەیانەوێ نکۆڵی لە مافەكانی خەڵکی کوردستان و مافە دەستوورییەکانی بکەن، بەڵام ئێمە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافەکانمان نابین و هەموو كاتێكیش ئامادەین لەسەر بنەمای دەستوور، گفتوگۆیەکی به‌رهه‌مدار بکەین به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
11ی ئاداری 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.