سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له یادی ڕێككه‌وتنی 11ی ئازار په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ په‌نجا و دوو ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستكه‌وتێكى مێژوويى و هه‌ره ديارى گه‌لى كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت له‌نێوان حكوومه‌تى ئه‌وساى عيراق و شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلووله به ڕێبه‌رايه‌تيى بارزانيى نه‌مر، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ڕێز له‌و ڕێككه‌وتنه بگیرایه ئێستا عێراق وڵاتێكی دیكه‌ی سه‌قامگیر و ئاوه‌دان بوو.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ڕێككه‌وتنى 11ى ئازار گرنگترين ده‌ستكه‌وتى مێژووى نوێى تێكۆشانى ئازاديخوازيى گه‌لى كوردستانه كه بووه يه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ى ياسايى و دانپێدانان به مافه ڕه‌واكانى.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عێراق ڕێزى له ڕێككه‌وتنه‌كه بگرتايه، وڵات و داهاتووى نه‌وه‌كانى له چه‌ندين شه‌ڕ و مه‌ينه‌تى ده‌پاراست و ئێستا عێراق به ته‌واوى وڵاتێكى ديكه‌ى سه‌قامگير و ئاوه‌دان و پێشكه‌وتوو ده‌بوو.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئێستا ده‌بێ هه‌موومان له عێراق په‌ند له‌و وانه‌يه وه‌ربگرين و به پاراستنى فيدراليزم و مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق، ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان دابين بكه‌ين.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه با ئه‌م ياده بكه‌ينه هانده‌رى پێكه‌وه‌يى و ته‌بايى و يه‌كڕيزيى گه‌لى كوردستان كه ئه‌وساش سه‌ركه‌وتن و ڕێككه‌وتنى 11ى ئازارى لێكه‌وته‌وه، هه‌ر به‌وه‌ش ده‌توانين مافه‌كان و ئێستا و داهاتووى قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان بپارێزين.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له یادی ڕێككه‌وتنی 11ی ئازاری ساڵی 1970:-
ئه‌مڕۆ په‌نجا و دوو ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستكه‌وتێكى مێژوويى و هه‌ره ديارى گه‌لى كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت كه ڕێككه‌وتنى 11ى ئازارى 1970ى نێوان حكوومه‌تى ئه‌وساى عيراق و شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلووله به ڕێبه‌رايه‌تيى بارزانيى نه‌مر.
ڕێككه‌وتنى 11ى ئازار گرنگترين ده‌ستكه‌وتى مێژووى نوێى تێكۆشانى ئازاديخوازيى گه‌لى كوردستانه كه بووه يه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ى ياسايى و دانپێدانان به مافه ڕه‌واكانى. هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عيراق دواتر له ڕێككه‌وتنه‌كه په‌شيمان بووه‌وه، به‌ڵام بووه هۆى ناساندنى دۆزى گه‌لى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى جيهان و بنه‌مايه‌ك بۆ ده‌سكه‌و‌ته‌كانى دواترى له ڕاپه‌ڕين و دامه‌زراندنى قه‌واره‌ى ده‌ستوورى و فيدراليى هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عيراق ڕێزى له ڕێككه‌وتنه‌كه بگرتايه، وڵات و داهاتووى نه‌وه‌كانى له چه‌ندين شه‌ڕ و مه‌ينه‌تى ده‌پاراست و ئێستا عيراق به ته‌واوى وڵاتێكى ديكه‌ى سه‌قامگير و ئاوه‌دان و پێشكه‌وتوو ده‌بوو. ئێستاش ده‌بێ هه‌موومان له عيراق په‌ند له‌و وانه‌يه وه‌ربگرين و به پاراستنى فيدراليزم و مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كانى عيراق، ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان دابين بكه‌ين.
له‌م ياده‌دا سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدانى كوردستان ده‌نێرين و به شكۆوه ياديان ده‌كه‌ينه‌وه. با ئه‌م ياده بكه‌ينه هانده‌رى پێكه‌وه‌يى و ته‌بايى و يه‌كڕيزيى گه‌لى كوردستان كه ئه‌وساش سه‌ركه‌وتن و ڕێككه‌وتنى 11ى ئازارى لێكه‌وته‌وه، هه‌ر به‌وه‌ش ده‌توانين مافه‌كان و ئێستا و داهاتووى قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان بپارێزين.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
11ى ئازارى 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.