Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 23:58

بڕیاری داشكاندنی بەشێكی قەرزی كرێی ئاو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بەردەوامە

کوردستان TV
100%


بڕیاری داشكاندنی بەشێكی قەرزی كرێی ئاو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا بەردەوامە و فەرمانگەكانی ئاویش داوا لە هاوبەشان دەكەن بە خێرایی سەردانیان بكەن بۆ ئەوەی لە بڕیارەكە سوودمەند بن، چونكە بڕیارەكە بۆ ماوەیەكی دیاریكراوە.
لە سنووری قەزای زاخۆش ئەو هاوبەشانەی كە قەرزی كرێی ئاویان لایە، بە شێوەیەكی بەرچاو پێشوازی لە بڕیارەكە دەكەن و تاوەكوو ئێستا زیاتر لە 6263 كەس سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاویان كردووە و لە بڕیاری داشكاندنی ڕێژەی 15%ی قەرزی ئاو سوودمەندبوونە و جێبەجێكردنی بڕیارەكەش بەردەوامە.
چەند مانگێك لەمەوبەر لەسەر پێشنیازی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا بە ڕێژەی 15% داشكاندن بۆ قەرزی كرێی ئاو بكرێت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش دەمودەست دەستیكرد بە ئامادەكاری بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە و تاوەكوو ئێستاش بەردەوامە.

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.