Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 21:36

کوێت ھەوڵی فراوانکردنی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان دەدات

کوردستان TV
100%


دەستەی وەبەرھێنانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: وڵاتی كوێت هه‌وڵی فراوانكردنی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێم ده‌دات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9 ی 3 ی 2022، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ، پێشوازی لە عومەر کەندەری کۆنسڵی گشتی کوێت لە ھەولێر کرد و تاوتوێی دۆخی ئابووری و وەبەرھێنانیان لە کوردستان کردو ھەردوولاش تەئکیدیان لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە.
له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ دیداره‌كه‌دا سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان رایگەیاند ، تەواوی ئاسانکاریی کراوە بۆ  وەبەرھێنەرانی بیانی و وڵاتی کوێتیش دەتوانێت سوود لەو دەرفەتانە وەرگرێ کە دەستەی وەبەرھێنان لە ڕێبەرەکەیدا دابینیکردووە ، کەزۆربەیان لە کەرتی پێشەسازی و کشتوکاڵییە.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی  كوردستاندا، راگه‌یاندراوه‌ كه‌ هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا، کونسڵی گشتی کوێت گەشبین بوو بەو دەرفەت و ئاسانکارییانەی بەردەستن و دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی بەرزنرخاند

شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.