Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 15:51

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا: بەم نزیكانە 200 ملیارەكە دەنێردرێت

کوردستان TV
100%


 نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاشکرای کرد، لە ئایندەیەکی نزیکدا 200 ملیارەکەی بەغدا ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

فارس عیسا، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەغدا ئەو 200 ملیار دینارە مانگانەیەی بۆ ھەرێمی کوردستانی ڕەوانە دەکرد، دووبارە ڕەوانە بکات و بگاتە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەکار بھێندرێت.

 لە ساڵی نوێدا تا ئێستا حکوومەتی فیدڕاڵ پابەند نەبووە بە ناردنی 200 ملیار دیناری پشکی ھەرێمی کوردستان ، بەپێی ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵیش بڕیار بوو مانگانە بۆ تەواوکردنی مووچەی فەرمانبەران، حکوومەتی فیدڕاڵ 200 ملیار دینار ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات، بەڵام بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێم لە دوای سەری ساڵەوە بەغدا پابەند نەبووە بە ناردنی 200 ملیارەکە.

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.