Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 16:52

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و گەیشتە سەرووى 130 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک

کوردستان TV
100%

نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه‌ له‌به‌رزبوونه‌وه‌ نرخی یه‌ك به‌رمیلێك نه‌وتی خاو گه‌یشته‌ سه‌رووی 130 دۆلاری ئه‌مریكی .

پێگەی ئۆیل پڕایس، بڵاوی کردەوە بەیانی ئەمڕۆ چوار شه‌ممه‌ 9 ى 3 ى2022، نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنتی خاو به‌ 130 دۆلار و پێنج سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

پێگه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌، نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمریکیش گەیشتە 126دۆلار و (07) سەنت .

شه‌ڕی ڕووسیا و ئۆكرانیا له‌ ئێستادا،گەورەترین هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی نەوتن له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا، هه‌روه‌ها هۆكارێكی دیكه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت  مەترسیی سەپاندنی سزایه‌ بەسەر نەوتی رووسیا لەلایەن ئەمریکاوە کە  ئه‌و وڵاته‌ یەکێکە لە وڵاتە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنەری نەوت لە جیهان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.